هەواڵنامەی ساڵی ٢٠٢٥

پاش ساڵێکی پڕ لە چالاکی هەمەجۆر لەسەرجەم بوارەکاندا، ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان هەواڵنامەی ساڵی ٢٠٢٥ بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەم چالاکییەکانی ڕێکخراو لەسەرتاسەری کوردستان نیشاندەدات.

کادیرانی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بۆ جاری دووەم بەشداری خولی سەرکردایەتی سیاسی لاوانیان کرد

لە ڕۆژانی ٦ و ۷ ی ۱۲، لە عەممانی پایتەختی شانشینی ئەردەن، ئەندامانی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بۆ جاری دووەم بە نوێنەرایەتی مەکتەبی پەیوەندییەکان، بەشداری خولی سەرکردایەتی سیاسی لاوانیان کرد. شایەنی باسە خولەکە بۆ ئەندامانی پارتە سۆسیالیستیەکانی ووڵاتانی عەرەبی ڕێکخرابوو، کە لەلایەن پارتی کرێکارانی بەریتانی و دامەزراوەی FMS ی هۆڵەندی Read more