جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیتان پیرۆز

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیەوە، ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستەدەکات، بەهیواین نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی خۆشی و شادی، نەورۆزی کۆتایی هاتنی نەهامەتییەکانی گەلی کوردمان و بەدەستهێنانی سەرکەوتن بێت. ئەمساڵ جەژنی نەورۆزی کوردان لە ئان و ساتێکی هەستیاردایە. کە تەواوی ناوچەکە و جیهان لەبەردەم کێشمەکێشمی گەورە و Read more

هەڵەبجە هێمای خۆڕاگری و ئازار

لە ۳۷ ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا، کەزامێکە هەرگیز ساڕێژ نابێت و پەڵەیەکی ڕەشە بەسەر تەوێلی دووژمنانی گەلەکەمانەوە، سەرمان دادەنەوێنین بۆ ڕۆحی بەرزەفڕی شەهیدانی ئەوکارەساتە، وە داواکارین هەرچی زووە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی بدات کە هەموو بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لەشارەکەدا چارەسەری پێویست بکرێن و کەمێ لە ئازاریان کەم بکرێتەوە، Read more

دەقی بەیاننامەی یەکێتی نێونەتەوەیی لاوانی سۆشیالیست (IUSY) بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە.

یەکێتی نێونەتەوەیی لاوانی سۆشیالیست پشتیوانی دەردەبڕێت بۆ گەلی کورد، کاتێک یادی ٣٧ ساڵەی جینۆسایدی هەڵەبجە دەکەینەوە. لە ١٦ی مارسی ١٩٨٨، ڕژێمی بەعسی سەدام حوسێن تاوانێکی قێزەونی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی بۆ کوشتنی زیاتر لە ٥٠٠٠ هاوڵاتی کوردی بێتاوان، لە ناویاندا ژنان، منداڵان و بەساڵاچووان.ئەم جینۆسایدە بەشێک بوو Read more

پیرۆزبێ (٨)ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگرێت و پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ژنانی کوردستان و جیهان دەکات، ئێمە بەو پەڕی توانامانەوە خەبات دەکەین بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و دوور لەچەوسانەوە و هەبوونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان و پیاوان، هەروەک لە درووشمەکانمان دا هاتووە (ئازادی، چونیەکی، چالاکی)، لە ژێر ڕۆشانیی ئەمەدا Read more

بە ڕۆحیەتی لاوانەوە یادی ڕاپەڕینی پڕشکۆی گەلی کوردستان دەکەینەوە.

ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، بە ڕۆحیەتێکی لاوانەو پڕ ئومێدەوە یادی ڕاپەڕینی پڕشکۆی گەلی کوردستان دەکاتەوە و سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدەکانمان دادەنەوێنین، لاوان وەک هەمیشە ورەی بەرز و بازووی پۆڵاین بوون بۆ شۆڕش و ڕاپەڕینی گەل، لە خەباتی شاخ هەڵۆی بەرزەفڕ و دوای ڕاپەڕینیش بەبیری پێشکەوتنخوازەوە سەرمەشقی بەرەوپێشچون و ئاوەدانکردنەوەی Read more

سەردانیکردنی دامەزراوەی ڤیم

ئەمڕۆ سێ شەممە ٤/٣/٢٠٢٥ لەشاری سلێمانی، بەڕێز (هێرش نامیق) سکرتێری ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان و وەفدی یاوەری سەردانی دامەزراوەی ڤیم یان کرد، سەرەتا لە لایەن خاتوو (تارینا)پێشوازی کران و پاشان بەشەکانی دامەزراوەی ڤیم یان بەسەرکردەوە و بەکارو پڕۆژەکانی دامەزراوەکە ئاشناکران. هەر لەدرێژەی سەردانەکەدا کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا و گفتوگۆی سودبەخش کرا Read more